25/7/2020 04:03 PM

کارکردەکانی لیمۆ لە ماڵەوە

لیمۆ یەکێکە لەو میوانەی زیاتر بۆ ناو خواردن بەکاردەهێندرێت و هەندێک کاتیش بۆ چارەسەر سودی لێدەبینرێت، جگە لەو سودانەی دەتوانرێت بە چەند رێگەیەکی جیاواز بۆ ماڵەکەت سودی لێببینیت.

یارمەتی خاوێنکردنەوەی پەنجەرە و ئاوێنە دەدات
تەنیا کەمێک گوشراوی لیمۆ لەگەڵ ئاو تێکه‌ڵ بکە و بیکەرە ناو بوتڵی سپراوە، یارمەتی خاوێنکردنەوەی ئاوێنە و پەنجەرە دەدات.


مایکرۆوەیڤ خاوێندەکاتەوە
چەند قاشێک لیمۆ بکەرە ناو پەرداخێک ئاوەوە، بیکەرە مایکرۆوەیڤەوە تا ئاوەکە دەکوڵێت، بۆ ماوەی 15 خولەک جێیبهێڵە، دواتر خاوێنی بکەرەوە.


ژەنگ لادەبات
دەتوانیت هەندێک ئاوی لیمۆ لەگەڵ سۆدە تێکەڵ بکەیت تا وەکو هەویرێکی لێدێت، بیدە لەو شوێنەی دەتەوێت ژەنگەکەی لابدەیت، بۆ 5 خولەک جێیبهێڵە، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.


یارمەتی دورخستەوەی مێرو دەدات
بۆئەوەی روەکەکانت لە مێروەکان بپارێزیت هەندێک ئاوی لیمۆ برژێنە بەسەریاندا مێروەکان دوردەخاتەوە.

 

سەرچاوە: thespruce

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved