25/7/2020 04:06 PM

یارییەکانی ئەمڕۆی لیگی ئیتاڵیا

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 36ی لیگی یانەكانی ئیتاڵیا، سێ یاریی گرنگ بەڕێوە دەچێت و شەوی رابردوش یانەی میلان بە ئەنجامی گۆڵێك لەگەڵ یانەی ئەتڵەنتا بەرامبەر بو.
لە یاریی یەكەمدا یانەی بریشیا روبەروی یانەی پارما دەبێتەوە یارییەكەش 6:15ی سەر لە ئێوارە بە كاتی هەرێم ئەنجام دەدرێت، یانەی بریشیا دابەزینی بۆ خولی یانە پلە دوەكانی ئیتاڵیا مسۆگەركردوە و یانەی پارماش لە ریزبەندی 10ی خولەكەدایە خاوەنی 34 خاڵ.
دوای ئەو یارییە و لە كاتژمێر 8:30ی شەو بە كاتی باشوری كوردستان یانەی ئینتەر میلان دەبێتە میوانی یانەی جەنەوا، ئینتەر میلان بە كۆكردنەوەی 73 خاڵ ڕیزبەندی یەكەمی خولەكەی گرتوە و حەوت خاڵ لە یانەی یۆڤانتۆسەوە دورە. یانەی جەنەواش بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ ڕیزبەدی 17یەمی خولەكەی گرتوە و لە ژێر مەترسی دابەزیندایە.
دواترو لە كاتژمێر 10:45 یانەی ناپۆلی ریزبەندی حەوتەمی خولەكە بەرامبەر یانەی ساسۆڵۆی ڕیزبەندی هەشتەمی خولەكە یاریی دەكات، پێش یارییەكە گاتۆسۆ وتی "بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕین و دەبێت توانكانمان بەرەو باشتر بەرین، چونكە ئەگەر لەسەر ئەم شێوازە بەردەوام بین لە بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە شكست دەهێنین. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved