زۆر کەس مایکرۆوەیڤ بەکاردەهێنن بۆ گەرمکردنەوەی خواردنەکانیان، بەڵام گەرمکردنەوەی هەمو خواردنێک بە مایکرۆ کارێکی گونجاو نییە، هەندێک کات زیانی بۆ تەندروستی هەیە، پێویستە لە گەرمکردنەوەی ئەم خواردنانە دوربکەویتەوە. هێلکەی کوڵاو بە گەرمکردنەوەی شێی ناوەکەی دەبێت بە هەڵم و دەتەقێت، ئەمەش زیان بە سیستمی هەرس دەگەیەنێت.
برنج هەڵگرتنی برنج لەناو سەلاجە دەبێتە هۆی گەشەکردنی بەکتریا لەسەری، کاتێک گەرم دەکرێتەوە دەبێتە هۆی ژەهراویبونی خواردنەکە.
سپێناغ و کەرەزو ئەو خواردنانەی ئەم سەوزانەی تێدایە نابێت بە مایکرۆ گەرمبکرێنەوە، چونکە دەبنە هۆی ژەهرایبونی خواردنەکە.
شیری منداڵ شیری منداڵ بەتایبەتی شیری دایک هەرگیز نابێت بە مایکرۆوەیڤ گەرمبکرێتەوە، باشترە شیرەکە بکرێتە ناو ئاوی گەرمەوە، پارێزراوترین رێگەیە.
سەرچاوە: eatthis
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure