ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق داوا ده‌كات گه‌شتیاران پێش 48 سه‌عات له گه‌شتكردنیان، پشكنینیان بۆ ئه‌نجامبدرێت. له به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراقدا هاتووه، له‌سه‌ر بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی، له 23ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی داوایكردووه بۆ ڕێگریكردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێش 48 سه‌عات له گه‌شتكردن و له‌ڕێی ئامێری (پی سی ئاڕ)ه‌وه، پشكنین بۆ گه‌شتیاران ئه‌نجامبدرێت. خاك - به‌یاننامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عیراق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure