شوتی رێژەیەکی زۆری لە ئاو پێکهاتوە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، دژە ئۆکسان و ریشاڵ، رۆڵی زۆر باشی هەیە لە پاراستنی جوانی پێست و بە گەنجی هێشتنەوەی، دەتوانیت بە ئاوێتەیەک ماسکی سروشتی بۆ پێستت بکەیت. پێداویستیەکان: شوتی شەکر لیمۆ ئامادەکردنی: شوتییەکە وردبکە و پانی بکەرەوە، هەندێک شەکر و ئاوی لیمۆی تێبکە تا وەکو کرێمێکی شلی لێدەردەچێت، بیکەرە سەلاجەوە تا سارد دەبێت بۆ چەند خولەکێک، پێستت پاک بکەرەوە و پاشان ماسکەکەی لێبدە، مەساجی پێستت بکە و سکرەبی بکە، دوای 20 خولەک بیشۆ، باشترە لە ئێواران بەکاریبهێنیت، بۆئەوەی تیشکی خۆر نەدات لە پێستت.
سەرچاوە: .hy-vee
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure