که‌ڵه‌كن.. گوندێكی دێرین و گه‌ڕه‌كێكی نوێ له شاری سلێمانی ئه‌م كتێبه له دووتوێی 304 لاپه‌ڕه له نه‌وزادی موهه‌ندیسه‌وه نووسه‌رو باس له مێژووی گوندی كه‌ڵه‌كن ده‌كات كه له ئێستادا بۆته یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كانی شاری سلێمانی. ئه‌م كتێبه له چوار به‌ش پێكهاتووه: له به‌شی یه‌كه‌مدا باس له مێژووی كۆنی كه‌ڵه‌كن و جوگرافیا‌و هه‌ڵكه‌وته‌و دانیشتوان و ماڵه‌كانی گونده‌كه‌و شێوه زمان و ئاخاوتن و كه‌سایه‌تی و ناودارانی ئه‌و گونده‌و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه كراوه. به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه بۆ بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌و گونده‌كه ته‌رخانكراوه له به‌شی سێیه‌میشدا گرنگی به وێنه‌ی گونده‌كه‌و وێنه‌ی شه‌هیدانی گونده‌كه دراوه له به‌شی چواره‌میشدا به‌ڵگه‌نامه‌و دۆكۆمێنته مێژووییه‌كان خراونه‌ته‌ڕوو له كۆتايیشدا ئاماژه به سه‌رچاوه‌كان كراوه. ناوی كتێب/ که‌ڵه‌كن گوندێكی دێرین و گه‌ڕه‌كێكی نوێ له شاری سلێمانی ناوی نووسه‌ر/ نه‌وزادی موهه‌ندیس بابه‌ت/ مێژوویی تیراژ/ 500 دانه نرخ/ 5000 دینار شوێنی چاپ/ چاپخانه‌ی زانا- سلێمانی نۆبه‌تی چاپ/ چاپی یه‌كه‌م 2020 خاك - پومیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure