28/7/2020 02:57 PM

دەزگای دژەگەن بۆ مۆبایل

ماوەیەکی کورت پاش سامسۆنگ، ئێستا LG دەزگای دژەگەن کردنی سەرووبنەوشەیی بۆ مۆبایل دروست کردووە؛ بەڵام هێشتا رەوانەی بازاڕ نەکراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵدا کۆمپانیای سامسۆنگ رایگەیاند کە دەزگایەکی بۆ دژەگەن کردنی سەرووبنەوشەیی بۆ مۆبایل و کەلوپەلە تاکەکەسییەکان بۆ نموونە چاویلکە و دەمامک دروست کردووە. ئەم دەزگایە جگە لەوەی مۆبایلەکە پاک ئەکاتەوە لە بەکتریا و ڤایرۆس، مۆبایلەکەش شەحن ئەکاتەوە.
ئێستا دەرکەوتووە کە کۆمپانیای LGـیش دەزگایەکی لەم چەشنەی دروست کردووە، بەڵام هێشتا دەستی نەکردووە بە فرۆستنی. ئەم دەزگایە لەو گەجێتانەیە کە بۆ تاوتوێی زنجیرە مۆبایلی LG Velvet، ناردراوە بۆ "مەکس وینباخ" کە کارناسی ماڵپەڕی XDA-Devyloperـە. وینباخ وێنەی ئەم دەزگایەی لە تویتەرەکوی خۆیدا بڵاو کردووەتەوە.

 

سەرچاوە: gizmochina

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved