28/7/2020 02:58 PM

چەند خووی زیانبەخش

تەواوی چالاکییە جەستەییەکانی رۆژانە لەلایەن مێشکەوە کۆنترۆڵ دەکرێت، بەرپرسە لە بیرکردنەوە و هەست و هەمو جوڵەیەکی جەستە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگییەکی کەمی پێدەدرێت، لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند خوویەک دەکەیەن کە رۆژانە ئەنجامیدەدەن و زیان بە مێشک دەگەیەنێت.

کەمخەوی
کاتێک رۆژانە بەبڕی پێویست ناخەویت کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دەبێت و پێش هەمو ئەندامێکی جەستە کاریگەری لەسەر مێشک دەبێت، مەترسی چەندین نەخۆشی زیاد دەکات بەتایبەتی ئەلزەهایمەر.

تەنیایی
پێویستە بزانیت ئەو کەسانەی لە چواردەورتن کاریگەری ئەرێنییان لەسەر مێشکت هەیە، هەتا زیاتر بە تەنیایی بمێنیتەوە زیاتر ئەگەری هەیە توشی نیگەرانی و خەمۆکی ببیت.

ناڕێکی شێوازی ژیان
کەمی وەرزشکردن هۆکاری سەرەکی پشتی نەخۆشییەکانی وەکو بەرزی فشاری خوێن، شەکرە و نەخۆشی دڵە، رۆژانە تەنیا 30 خولەک رێبکە بۆ ئەوەی مەترسی توشبون بە نەخۆشی کەمبکەیتەوە.

جگەرەکێشان
بە گشتی یەکێکە لە خوە خراپەکان، راستەوخۆ کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشک دەبێت، چونکە رێگری دەکات لەوەی بڕی پێویست ئۆکسجین بگات بە مێشک.

داپۆشینی سەر لەکاتی نوستن
کاتێک بەتانی دەدەیت بەسەر روخسارتدا بەتایبەتی لە وەرزی زستان، زیانی بۆ مێشک هەیە، چونکە ناهێڵێت بڕی پێویست ئۆکسجین بگات بە مێشک.

 

سەرچاوە: medicoverhospitals

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved