28/7/2020 03:02 PM

بەرگریکارێک دەگوازێتەوە بۆ ریزەکانی

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت بە گواستنەوەی بەرگریكارێكی یانەی ڤیاڕیاڵ ریزەكانی یانەكەی بۆ وەرزی داهاتو بەهێزتر بكات.
ئیزگەی "كادینا كوبی" ئاشكرایكردوە كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا باو تۆرێسی بەرگریكاری یانەی ڤیاڕیاڵ بۆ ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.
تۆرێسی تەمەن 23 ساڵ لە وەرزی 2018/2019 بە شێوەی خواستن یاریی بۆ یانەی مەلەگای ئیسپانی دەكرد، بەڵام لە وەرزی ڕابردو گەڕاییەوە یانەكەی و یەكێك بو لە یاریزانە سەرەكیەكانی یانەكەی لە ركابارییەتیەكانی ئەم وەرزەی ئیسپانیا و توانی لەگەڵ یانەكەی ڕیزبەندی پێنجەمی خولەكە بۆ خۆیبان مسۆگەربكەن.
ئەو یاریزانە لە یارییەكانی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەكەیدا بەشداری 36 یاریی كردوە و بە پێی ئەو نرخەی لە لایەن ترانسفێر ماركێتەوە دانراوە، بەهای ئەو یاریزانە 5 ملیۆن یۆرۆ تێپەر ناكات.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved