29/7/2020 04:34 PM

ئەو شتانەی ژنان گرنگی پێنادەن

خانمان ئەگەر پیاوێکیان خۆشبوێت بایەخ بەو شتانە نادەن کە لە پیاوەکە هەیەتی، بەڵکو بایەخ بەو تایبەتمەندیانەی پیاوەکە دەدەن کە هەیەتی. لەم بابەتەدا سەرنج باس لەو شتانە دەکەین کە پیاوان بەردەوام نیگەرانین و وا بیردەکەنەوە خانمان بایەخی پێدەدەن، بەڵام لەڕاستیدا بەو شێوەیە نییە.

سامان و لایەنی ئابوری
پیاوان وابیردەکەنەوە بۆئەوەی خۆشەویستی خانمێک بەدەستبهێنن پێویستە خاوەنی سەرمایەیەکی زۆربن، بەڵام ئەوانە تەنیا ماددەن، ئەو کەسەی بە راستی تۆی خۆشبوێت گرنگ نییە بەلایەوە خاوەنی چیت.

 بەرزی باڵا
ئەگەر باڵات زۆر بەرز نییە و نیگەرانیت دەربارەی، ئەوا پێویستە بزانیت ئەو شتێکی گرنگ نییە، چونکە خانمان ئەو پیاوەیان خۆشدەوێت کە کەسێکی میهرەبان بێت نەک باڵابەرزبێت.

ئۆتۆمبێل و کاتژمێری گرانبەها
تەنیا لە فیلمەکاندا هەیە کە کەسێک تەنیا بەو شتانە تۆی بوێت، بۆیە دڵخۆشبە بەوەی کە هەتە، ئەوانە گرنگ نین بۆئەوەی کەسێک رازی بکەیت.

لەگەڵی بڕۆیت بازاڕکردن
لە راستیدا خانمان زۆریش پێیان خۆش نییە بیانبەیت بۆ بازار، چونکە ئەوان زیاتر ئارەزو دەکەن لەگەڵ کچێک بازاڕبکەن و زیاتر لە ئارەزوەکانی یەکتر تێدەگەن.

ئەگەر داهاتەکەت کەمتربێت لەو 
ئەگەر داهاتەکەت کەمترە لە خانمەکەت پێویست ناکات خەمی بۆ بخۆیت، چونکە خانمێک تۆی خۆشبوێت گرنگی بەوە نادات.

سپیبونی قژ
تەنیا لەبەر ئەوەی چەند تاڵێکی سپی لە قژتدا هەیە وامەزانە ئەو کەسەی خۆشتدەوێت رەتتدەکاتەوە، چونکە خانمان کاتێک بیر لە هەڵبژاردنی کەسێک دەکەنەوە بۆ ژیانیان پێش هەمو شتێک بیر لە هەڵسوکەوت و رەفتاری دەکەنەوە نەک شێوازی دەرکەوتنی.

 

سەرچاوە: gentlemansgazette

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved