29/7/2020 04:36 PM

یەکێک لە هێرشبەرانی دەفرۆشێت

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردوە كە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە نێوان دو هێرشبەری یانەكەی دانەیەكیان دەهێڵێتەوە و ئەوی دیكەیان بەڕێدەكات و دەخاتە نێو لیستی ئەو یاریزانانەی كە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا یانەكە جێدەهێڵێن.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە مارتن برایتوەیتی هێرشبەری یانەكەیان لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بفرۆشن.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە لەگەڵ بڕیاری فرۆشتنی ئەو یاریزانە یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری مانەوەی ئانسۆ فاتی داوە و دەیانەوێت بە شێوەیەكی زیاتر پشت بە تواناكانی ئەو یاریزانە ببەستن و خولەكی یاریكردنی لە یانەكە زیاتر بێت و دەرفەتی زیاتری پێبدەن بۆ بەشداركردنی لە یارییەكان و بەرەوپێشبردنی زیاتری تواناكانی.
برایتوەیت لە گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە كرد، بەڵام ئەو یاریزانە تا ئێستاش نەیتوانیوە جێگەی لە پێكهاتەی سەرەكی یانەكەیدا بكاتەوە و بە ناچاری بەرپرسانی یانەكە بڕیاریاندو لە گواستنەوەکانی هاوینەدا دەستبەرداری بن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved