29/7/2020 04:37 PM

ئەو شتانەی بۆ پشت ئێشە باشن

ئازاری پشت یەکێکە لەو گرفتە تەندروستیانەی روبەڕوی زۆر کەس دەبێتەوە، چەند هۆکارێکی جیاوازی هەیە، سەرەڕای ئەوەی بە راهێنان و شێوازی نوستن دەتوانیت  چارەسەری بکەیت، هاوکات سیستمی خۆراکی رۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی تەندروستی.
بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئەو کەسانەی بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنن، پێویستە بایەخ بە خواردنی مەگنسیۆم بدەن، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر بەهێزبونی ئێسک، ماسولکە و بڕبڕەی پشت، زیاتر لە سەوزە، ئەڤۆکادۆ و مۆزدا هەیە.
بەپێی ئەو راپۆرتە پزیشکییە چا دژە ئۆکسانە و هاوشێوەی دەرمان کاریگەری هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازار، هەردو جۆری چای رەش و چای سەوز هەوکردنی پشت کەمدەکەنەوە.
هەروەها چای سەوز یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەدات، بەمەش دوبارە پەستان لەسەر پشت کەمدەبێتەوە و ئازاری پشت ناهێڵێت.

 

سەرچاوە: elitedaily

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved