30/7/2020 01:58 PM

بەم جۆرە قژتان مەشۆن

رەنگە پێتوابێت شتنی قژ ئاسانە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەند هەڵەیەک هەیە کە هەموان دەیکەن و دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە قژ، وشکبونەوەی قژ و هەوکردنی پێستی سەر، ماڵپەڕی برایتساید چەند هەڵەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە بەگشتی هەموان دەیکەن.

زو زو شتنی قژ
کارێکی هەڵەیە، ئەو زەیتە سروشتییەی قژ لێدەکاتەوە کە قژ بە شێداری دەهێڵێتەوە.

رێژەیەکی زۆر لە شامپۆ بەکاردەهێنیت و باش لێیناکەیتەوە
پێویستە رێژەیەکی کەم لە شامپۆ بدەیت لە قژت، بە باشی لێبکەرەوە.

بەکارهێنانی نەرمکەرەوەی قژ دوای شامپۆ
پێویستە پێش شامپۆ نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنرێت، یارمەتی نەرمکردن و شێدارکردنەوەی قژ دەدات، دواتر پێویستە شامپۆ بەکاربێت.

بەکارهێنانی شامپۆ بۆ کۆتایی قژ
شامپۆ زیان بە بەشی کۆتایی تاڵەکانی قژ دەگەیەنێت، پێویستە شامپۆ بدەیت لە پێستی سەر و سەرەوەی قژ نەک خوارەوە.

شتنی پێستی سەر بە نینۆک
دەبێتە هۆی هەوکردنی پێستی سەر، پێویستە بە سەری پەنجەکانت پێستی سەرت بشۆیت نەک نینۆک.

شتنی قژ بە ئاوی گەرم
کارێکی هەڵەیە و زیان بە قژ دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی دروستبونی مخورکە، باشترە بە ئاوی سارد بشۆرێت.

بەکارهێنانی نەرمکەرەوەی قژ بۆ پێستی سەر
نەرمکەرەوە قژ تەنیا بۆ قژ پێویستە نەک پێستی سەر، چونکە زیانی پێدەگەیەنێت و رێگری دەکات لە درێژبونەوەی قژ.

داهێنانی قژ بە وشکی
دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، پێویستە سەرەتا وشکی بکەیتەوە پاشان دایبهێنیت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved