1/8/2020 03:57 PM

شەوی زێڕینی پاریسییەکان

شەوی رابردو لە یاریی كۆتایی جامی یانە پیشەگەرەكانی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان ڕوبەڕوی یانەی ئۆڵمیپك لیۆن بۆوە و توانی سەركەوتن بەسەر ركابەرەكەی تۆماربكات و سێیەم نازناوی ئەم وەرزە بەدەستبهێنن.
ئەنجامی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایهات، و یارییەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایهات، كە تێیدا یاریزانانی یانەی پاریس یان جێرمان بە سەركردایەتی نەیمار داسیلڤا یارییەكەیان بە ئەنجامی 6-5 گۆڵ بردەوە و بوەنە پاڵەوانی جامی یانە پیشەگەرەكانی فەرەنسا.
پێشتر و بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی فەەرنسا یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسی هەڵوەشاندەوە و یانەی پاریس سان جێرمانی وەك پاڵەوانی خولەكە دیاریكرد، دواتر پاریس جامی فەرنساشی بەدەستهێناو شەوی رابردوش سێیەمین نازناویان بردەوە.
دوای یارییەکە تۆماس توخێل، راهێنەری پاریس سانجێرمان وتی "ماورۆ ئیكاردی و لایڤین کورزاوا و تیاگۆ سیلڤا، لە ماسولەکەکانیاندا توشی پێکانبون، بۆیە لە یارییەکەدا گۆڕانکاریان پێکراوە".

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved