1/8/2020 04:07 PM

بۆچی بەبێ بەتانی خەومان لێناکەوێت؟

لەوانەیە ئێوەش لەو کەسانە بن کە شەوانە لەناو جێگەدا هەر جینگڵ ئەدەن و هەتا بەتانییەکە بە خۆتاندا نەدەن خەو ناتانباتەوە. بەتانی هێزێکی سێحراوی هەیە و کاتێک دێت بە سەرماندا خەوێکی قورس داماندەگرێت. پەیوەندیی خەوێکی خۆش و قورس لەگەڵ بەتانی بێ‌هۆ نییە و لەم بابەتەدا بەشێک لەم هۆیانە تاوتوێ دەکەین.

گەرمیی جەستە رێک دەخات
ئێمەی مرۆڤ بوونەوەرێکی خوێن‌گەرمین. واتە جەستەمان گەرمیی خۆی رێک دەخات و ئەمەش یارمەتیمان ئەدات گەرم بمێنینەوە. بەڵام کاتێک ئەخەوین ئیتر کۆنتڕۆڵی هەموو شتێک لە دەست دەدەین و لێرەدایە پێویستمان بە ئامراز و کەرەستەکانی دوروبەرمان هەیە. بەتانی وەک رێکخەری گەرمیی جەستە رۆڵێکی گرینگی لە پرۆسەی خەودا هەیە.

سترێس کەم ئەکاتەوە
سێرۆتۆنین یەکێک لەو پێکهاتە کیمیاویانەیە لە هەستێکی خۆش بە ئێمە دەبەخشێت و رۆڵێکی گرنگی لە ئارامی و شادبوونی ئێمەدا هەیە. کاتێک سترێس و دڵەڕاوکێمان هەیە خەومان لێ ناکەوێت و کاتێک خۆمان دائەپۆشین، رادەی ئەم مادە کیمیاوییە لە جەستەدا زیاد ئەبێت و هەستە ناخۆشەکان لەناو ئەچن.

هەستی ئەمنیەتمان پێ ئەبەخشێت
زۆرترین ترسی ئێمە لە کاتی مناڵیدا بە هۆی تاریکییەوە بوو. هەر بۆیە کاتێک ئەم تاریکییە هێرشی دەکردە سەرمان خۆمان لە ژێر بەتانیدا ئەشاردەوە. ئەمە بۆ ئێمە رزگاربوونێکی سێحراوی بوو لەم ترسە. لەلایەکی‌ترەوە دەزانین کە مرۆڤ بوونەوەرێکە کە زۆر زوو خوو دەگرێ بە رەفتار و کردەیەکی تایبەتەوە و ئەمەش یەکێک لەو خووانەیە کە لە کاتی خەودا ئەنجامی ئەدەین و ئاراممان ئەکاتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved