3/8/2020 01:44 PM

مایکرۆسۆف Tik Tok ئەکرێت

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت پاش دڵنیابوونەوە لە سەرۆکی ئەمریکا، پلانی خۆی بۆ کڕینی ئاپڵیکەیشنی تیک تۆکی چینی راگەیاند. ئەم کۆمپانیا ئەمریکییە رۆژی رابردوو رایگەیاند بەخێرایی دانوستانەکانی لەگەڵ کۆمپانیای "بایت" کە خاوەنی ئەپڵیکەیشنی Tik Tokـە دەست پێکردووە ولەوانەیە تا 15ـی سیپتامبەر دانوستانەکان بۆ ئەم مامەڵەیە کۆتایی پێ بێت.
پاش ئەوەی ترەمپ رایگەیاند کە دژی هەر چەشنە مامەڵەیەکە و Tik Tok لە سەرانسەری ئەمریکا قەدەغەیە، مایکرۆسۆفت دانوستانەکانی بۆ کڕینی ئەم ئاپڵیکەیشنە راگرت. بەڵام وادیارە رۆژی رابردوو ترەمپ پاش دیدار لەگەڵ "ساتیا نادلا"ـی بەرپرسی باڵای مایکرۆسۆفت، بەشێوەی تاکەکەسی رەزامەندی خۆی سەبارەت بە ئەم مامەڵەیە دەربڕیوە.
مایکرۆسۆفت سەبارەت بە کڕینی Tik Tok گوتی: "سەرجەم زانیارییەکانی بەکارهێنەرانی ئەمریکیی Tik Tok دەگوازرێتەوە بۆ ئەمریکا و لەم وڵاتە ئاگاداریان لێ دەکرێت. هەروەها ئەگەر زانیارییەک لە دەرەوەی ئەمریکا تۆمار کرابێت، مایکرۆسۆفت گەرانتی سڕینەوەی ئەم زانیاریانە دەکات.
هەڵبەت ئەم دێوەزمەیەی جیهانی تەکنەلۆژیا ئاماژەی بەوەش داوە کە دانوستانەکان بۆ کڕینی Tik Tok لە سەرەتاکانی خۆیدایە و گەرانتییەک بۆ بە ئەنجام گەیشتنەکەی بوونی نییە. هەروەها گوتوویەتی هەر چەشنە گرێبەستێک بە وردی تاوتوێ دەکرێت.
ئەمە یەکەم هەوڵوێستی مایکرۆسۆفتە سەبارەت بە کڕینی Tik Tok پاش ئەوەی کۆمەڵێک دەنگۆ لەو بارەوە دروست ببوو.

 

سەرچاوە: latimes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved