خەمۆکی یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان. دەتوانرێت وەسف بکرێت بە بارێکی ھەست کردن بە غەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی و بێچارەیی و ھەست کردن بە فەرامۆشکراوی و بێ ھیوایی. زوربەمان ھەست بەم حاڵەتە دەکەین لە ساتێک یان ساتێکی تر لە ژیانماندا بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کەم و درێژە نابێت. خەمۆکی توند و ڕاستەقینە بریتیە لە کێشەی مەزاجی مرۆڤ کە تیایدا ھەست دەکات بە غەمباری ، توڕەیی و بێ ھیوایی لە ھەموو ڕۆژێکی ژیانیدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، لێرەشدا دەبێت بە نەخۆشی. لەدرێژەدا بەشێک لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە دەخەینە روو.
*هەستەکەیت کە هیچ هێزت تێدا نییە و تاقەتی هیچ شتێکت نییە *وا هەستەکەیت کە کەسێکی بێسوودیت و شایسەتی ئەوە نیت لەم ژیانەدا بیت. *کێشەی خەوت هەیە، یان خوت دەزڕێت و خەوت لێناکەوێت، یان بۆ ماوەی زۆر درێژ و نائاسایی دەخەویت. *کێشت زیاد دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە زیاتر دەخۆیت. *هیچ شتێک چێژت پێنابەخشێت و حەزت بە هیچ نییە *کەسێکی مزاجیت و زۆر بە ئاسانی توڕە دەبیت *خەمۆکیەکە کێشەی تەندرووستی دیکەشت بۆ درووستدەکات.
سەرچاوە: healthline
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure