3/8/2020 04:01 PM

جۆرجینا باسی خۆی و ئەستێرەکە دەکات

جۆرجیناى هاوڕیى کرستیانۆ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى و کە تا ئێستا دو مناڵى بۆ ڕۆناڵدۆ خستۆتەوە ئەو نهێنیەک ئاشکرا دەکات کە بۆتە هۆى ئەوەى ڕۆناڵدۆ دڵى بەم خانمەوە پەیوەست بێت.
جۆرجینای خۆشەویستى ڕۆناڵدۆ لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد، ئەو هەموو شتێک دەکات لە پێناو ڕازیکردنى دڵى ڕۆناڵدۆ و هەر ئەوەش بۆتە هۆکارى ئەوەى کە پەیوەندییەکى بەهێز لە نێوانیاندا هەبێت و هەمیشە ئەم پەیوەندیە بەرەو باشتر بڕوات و باس لەوەش دەکات کە کرستیانۆ ڕۆناڵدۆ رێزێکى زۆرى لێدەگرێت و بە شێوازێکى زۆر باش مامەڵەى لەگەڵ دەکات.
جۆرجینا نهێنیەکى زۆر تایبەتى نێوان خۆى دۆن دەدرکێنێت و دەڵێت "هەرجارێک لەگەڵ رۆناڵدۆ ژوانم بەستبێت، ستایلێکى نوێ و جۆرێکى جیاواز لە پێشتر دەرکەوتوم بەجۆرێک کە ڕۆناڵدۆ وا هەست بکات هەر ڕۆژەو لەگەڵ کچێک ژوان دەبەستێت و بەردەوام گۆڕنکارى هەیە لە ژوانەکانیدا".
ڕۆناڵدۆ یەکیکە لەو یاریزانانەى زۆر گرنگى بە خانمان دەدات و لە ژیانی پیشەگەریدا چەندین خانمە جۆراوجۆر بونی هەیە لە ژیانیدا، تەنانەت باس لەوە دەكرێت کە لەکاتى مردنى باوکى جۆرجینا لەگەڵ خانمێکى دیکەدا بینراوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved