له‌كاتێكدا پیاوان باس له شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ژنان ده‌كه‌ن، پێیانوایه ژنان بیركردنه‌وه‌یه‌كی ته‌سكیان هه‌یه به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زوو بۆچوونیان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام پزیشكانی بواری ده‌روونی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه پیاوان بۆچوونه‌كانیان هه‌ڵه‌یه به‌رامبه‌ر خانمان. له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پیاوان به‌هه‌ڵه له ژنان تێده‌گه‌ن: 1- له‌كاتێكدا ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان قسه ده‌كه‌ن، پیاوان واتێده‌گه‌ن كه گوایه ئه‌و ژنه حه‌زی لێده‌كات، به‌ڵام له‌راستیدا له‌كاتێكدا ژنان له‌گه‌ڵ پیاوان قسه ده‌كه‌ن ته‌نها مه‌به‌ستیان قسه‌كردنه‌و هیچی تر. 2- له‌كاتێكدا ژنان هه‌ستیان ده‌رده‌بڕن و به‌ئاشكرا هه‌ستیان ده‌رده‌خه‌ن، پیاوان واتێده‌گه‌ن گوایه ژنان دێوانه‌ن. 3- له‌كاتێكدا خانمان باوه‌ڕیان به خۆیان هه‌یه، پیاوان واتێده‌گه‌ن گوایه خانمان خۆ بهگهورهزانن. 4- له‌كاتێكدا خانمان گرنگی به رووخساریان ده‌ده‌ن، ته‌نها مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه له‌به‌ر دڵی خۆیان گرنگی به خۆجوانكردن بده‌ن نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوان رابكێشن، به‌ڵكو خانمان له‌رێگای خۆڕازاندنه‌وه پێشبڕكێ له‌گه‌ڵ خانمانی تر بكه‌ن. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure