4/8/2020 04:13 PM

نیشانەکانی پیری

نیشانەکانی پیری
لەگەڵ زیادبونی تەمەن نیشانەکانی وەکو چرچبونی روخسار و پیربونی پێست دەردەکەون، هەندێک کاتیش ئەو ئاماژانە پێش تەمەنی پیری و لە تەمەنێکی کەمەوە دەردەکەون و هۆکارەکەشی پەیوەندی بە شێوازی ژیانەوە هەیە. لەم بابەتەدا چەن خاڵ دەخەینە روو کە نیشانەی ئەوەیە بە زوویی پیر دەبیت.

*زۆر دەچیتە بەردەمی تیشکی خۆر بێئەوەی دژە خۆر بەکاربهێنیت.
*پێستت وشکە و زو زو توشی خرو دەبێت.
*بەردەوام سترێس و دڵەراوکێت هەیە، بە بچوکترین شت نیگەران دەبیت.
*چەند کەسێکی خێزانەکەت بەزویی نیشانەکانی پیرییان تێدا دەردەکەوێت.
*بەردەوام جگەرە دەکێشیت یان لەگەڵ کەسی جگەرەکێش دەژیت.
*سیستمی خۆراکیت تەندروست نییە، ئالودەی خواردنی شیرینیت.
*بەڕێژەیەکی زۆر ماددەی کافایین یان ماددەی کحولی دەخۆیتەوە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved