4/8/2020 04:14 PM

چۆن پێستی دەستتان دەپارێزن

زۆر کات دەستەکانت فەرامۆش دەکرێن و وەکو پێویست بایەخیان پێنادرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەوەی زۆر بەکاردێت زوتر لە روخسار چرچ دەبێت، بە چەند رێگەیەک دەتوانیت دەستەکانت 10 ساڵ گەنجتر دەربخەیت.

*دەستەکانت بە ئاوی گەرم مەشۆ، باشترین رێگە ئەوەیە بە ئاوی شلەتێن یان ئاوی سارد بیشۆیت، هەروەها بۆن لە دەستت مەدە، بەڵکو ئەو شامپۆیانە بەکاربهێنە کە بۆنیان خۆشە، بە ئامێری هەوایی وشکی مەکەرەوە، بەڵکو کلینێکس بەکاربهێنە.
*لەکاتی شتنی قاپ دەستکێش لەدەستبکە، چونکە ئەو ماددە پاککەرەوەیە زیان بەدەست دەگەیەنێت، تەنانەت بۆ چاندنی نەمامیش دەستکێش لەدەستبکە.
*رۆژانە کرێمی شێدارکەرەوە بەکاربهێنە، لانی کەم رۆژی دوجار بەکاریبهێنە، بەیانیان و ئێواران.
*سکرەبی دەستت بکە، دەتوانیت زەردێنەی هێلکە، نیو ئەڤۆکادۆ و یەک کەوچک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەیت، بۆماوەی 20 خولەک بیدە لە دەستت، یان دەتوانیت سود لە زەیتی زەیتون و شەکر بیبینیت.
*لەکاتی چونە دەرەوە دژە خۆر بەکاربهێنە.

 

سەرچاوە: huffpost

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved