5/8/2020 01:50 PM

وازی لە پاڵەوانەتییە مەزنەکە هێنا

بە شێوەیەكی فەرمی ئەستێرەی تێنسی سەر زەوی ئیسپانی ڕافائیل نادال ئیسپانی كشانەوەی خۆی لە پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە ڕاگەیاند.
نادال لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، نامەوێت بەشداری پاڵەوانێتی ئەمریكا بكەم، دۆخەكە لە ئێستادا لە باش ناچێت و پێویستت بە توانایەكی زۆرە بۆ ئەوەی دوای چوار مانگ دوركەوتنەوە بگەرێیتەوە یاریگاكان".
جگە لە نادال چەند یاریزانێكی دیكە كشانەوەی خۆیان لەو پاڵەوانێتیە ڕاگەیاندوە، كە ئەوانیش رۆجێر فێدرێری سویسری و نیكی كیریۆس و ئاشلی بارتی ئوسترالی بون.
بەوهۆیەی كە نادال هەڵگری نازناوەكەیە و پاڵەوانێتیەكەش یەكێكە لە چوار پاڵەوانێتیە مەزنەكەی تێنسی سەر زەوی، لە ڕیزبەندی گشتی یاریزاناندا نادال خاڵێكی زۆری لێدەشكێت و لەگەڵ ئەوەشدا ئەم پاڵەوانێتیە دەبێتە دەرفەتێكی باش بۆ نۆڤاك دیۆكۆڤیچ بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتیەكە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved