رجیم کردن ئاسان نییە زۆر کات وادەکات هەست بەبێزاری بکەیت و لە نیوەدا واز لە پلانی دابەزاندنی کێشت بهێنیت، چونکە بەردەوام هەست بەبرسێتی دەکەیت، بەڵام چەند رێگەیەکی زیرەکانە هەیە دەتوانیت بیکەیت بۆئەوەی کۆنترۆڵی خۆراکەکانت بکەیت. *خواردنی تون بخۆ بەو خواردنەوەی کە ئارەزوت لێیەتی، وادەکات کالۆری زیاتر بسوتێنیت. *لە پەرداخێکی درێژ خواردنەکانت بخۆرەوە نەک پەرداخی خڕ. *لە نێوان ژەمەکان هیچ خوادنێک مەخۆ، تەنیا ئەگەر حەزت لە شتێک بو با تامی نەعنا بێت. *بەو دەستە نان بخۆ کە هەرگیز نانی پێناخۆیت. *قاپی رەنگاوڕەنگ بکڕە و لەوەدا نان بخۆ. *لە قاپی بچوکدا نان یان شیرینی بخۆ. *ئەگەر ئارەزوت لە خواردنی شیرینی بو بەرێگەی جیاواز بیخۆ، لەبری کێک چایەکی شیرین بخۆ. *پێش خواردنی هەر ژەمێکت پەرداخێک ئاو بخۆرەوە. *خواردنی گۆشت کەمبکەرەوە و بایەخ بە خواردنی روەکی بدە.
سەرچاوە: healthline
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure