بۆرییە خوێنهێنەرەكان ئاسایی زمانەیان تێدایە، كە ڕێگە بە بەرەو پێشچونی خوێن دەدات بەڵام ناهێڵێت بەرەو دواوە بگەڕێتەوە. بەڵام لە باری تووشبوون بە دەوالیدا، زمانەكان كارایی لەدەست دەدەن و لە ئەنجامدا خوێن بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و بە تێپەڕبوونی كات خوێنهێنەرەكە لەو شوێنەدا دەئاوسێت و پێچ دەخوات، ئەمەش پێ دەوترێت دەوالی قاچ. چەند ڕێگایەکی سرووشتی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە کە لە خوارەوە باسیان دەکەین تەماتە: 2 تەماتە بدە لە عەسارە و دواتر بیدە لە قاچەکانت، ڕۆژانە 3-2 جار ئەم کارە دوبارە بکەرەوە زەیتی زەیتوون: کەمێک زەیتی زەیتون گەرم بکە و دواتر قاچی پێبشێلە، ڕۆژانە 2 جار سیر و لیمۆ و زەینتی زەیتوون: 10 قاش سیر بهێنە و بیهاڕە تا دەبێت بە هەویرێک، دواتر بیکەرە شوشەیەکەوە و ئاوی 3 لیمۆی تێبگوشە، پاشان 4 کەوچکەچا زەیتی زەیتونی تێبکە، ڕۆژانە 2 جار قاچتی پێبشێلە سرکەی سێو، ئالوڤێرا و گێزەر: گێزەرێک بکە بە شەربەت، کەوچکێک لەو شەربەتە لەگەڵ کەوچکێک سرکەی سێو تێکەڵ بکە و کەوچکێک جێڵی ئالوڤێرای بەسەردا بکە، دواتر قاچتی پێبشێلە.
سەرچاوە: glovesinabottle
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure