6/8/2020 05:12 PM

چۆن کەسێک کەسێکی‌تر بەکاردەهێنێت؟

بێگومان هەستێکی ناخۆشە کە بزانیت بەرامبەرەکەت تۆی تەنیا بۆ کۆمەڵێک مەبەستی تایبەتی خۆی دەوێت و پەیوەندیەکەتان لەسەر بنەمای چەند شتێکی ساختە دروستکراوە، چەند نیشانەیەک دەریدەخات بەرامبەرەکەت بەکارتدەهێنێت و پێویستە لێی دوربکەویتەوە.

*هەمیشە باسی خۆی دەکات و هیچ کاتێک ناوی تۆ ناهێنێت.
*هەمیشە دەبێت تۆ ئامادەبیت بۆئەوەی یارمەتی بدەیت، بەڵام ئەو هیچ کات یارمەتیت نادات.
*هیچ کاتێک پێتناڵێت سوپاس و واتلێدەکات هەست بکەیت یارمەتیدانی ئەو ئەرکی تۆیە.
*هەمیشە باسی حەز و ئارەزوکانی دەکات و داوات لێدەکات بۆی جێبەجێبکەیت، بەڵام هیچ کات گوێ بۆ تۆ ناگرێت و بۆت جێبەجێناکات.
*لێی بێزار بویتە و چیتر ناتەوێت کاتی لەگەڵدا بەسەربەریت.
*هیچ کات هەستەکانت دەرناخەیت چونکە دەزانیت گوێت بۆ ناگیرێت.
*هیچ کات هەستت نەکردوە کە کارەکانت بەرز دەنرخێنرێت.
*خێزانەکەت و هاوڕێکانت هەستیان بەوە کردوە بەرامبەرەکەت کەسێکی هەڵەیە.

 

سەرچاوە: churchofjesuschrist

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved