7/8/2020 10:15 PM

هەولێر.. 156 شوێن داخران

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر:

له‌ژێر رۆشنایی بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستیییه‌وه‌، لە ماوەی دوو رۆژدا، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لە سنووری هەر (10) قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر (156) شوێن داخران.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لەرێگەی لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی بەردەوامە لە بەدواداچوون و پشکنینی شوێنەکان و چاودێریکردنیان، هەرشوێنك پابەند نەبێت بە رێکارەکانی خۆپارێزی روبەڕووی سزاو داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواکارین لە هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێرو سەرجەم دوکان و بازاڕو هەموو ئەو شوێنانەشی کە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان کراوەن، لەم دوخە مەترسیدارەی کۆرۆنا پابەندی رینماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆناو لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستی و سەلامەتی گشتی شارەکەمان (دەمامك) ببەستن، بۆ ئەوەی روبەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.

خاك - راگەیەنراو




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved