8/8/2020 03:42 PM

هەڵە رۆژانەکانی ئێمە

رۆژانە کاری جۆراوجۆر ئەنجامدەدەین و هەندێک کات هەڵەین لە کردنیدا، تەنانەت پێشمان نەزانیوە کە هەڵەیە، ماڵپەڕی برایتساید ئەو کارانەی بڵاوکردوەتەوە کە بە هەڵە ئەنجاممانداوە.

خواردنەوەی قاوە پێش کاتژمێر 9:30
هۆڕمۆنەکانی جەستە رێکخراون، هەریەکەیان لە کاتژمێرێکی دیاریکراودا چالاک دەبن، هۆڕمۆنی کۆرتیزۆل لە کاتژمێر 8 بۆ 9ی بەیانی واتلێدەکات هەستیت، بۆیە پێویستت نییە هیچ شتێک بخۆیت بۆئەوەی خەواڵو نەبیت، باشترە دواتر بیخۆیتەەوە.

دانانی هێلکە لە ئاوی سارد پێش ئەوەی بیکوڵێنیت
پێویستە ئاوەکە بکوڵێنیت پاشان هێلکەکەی تێبکەیت، ئەمەش وادەکات ئاسانتر توێکڵەی لێبێتەوە.

بەجێهێشتنی لفکە لە گەرماو
لفکە و ئیسفنج بەزویی بەکتریا لەخۆدەگرن، کاتێک لە شوێنی شێدار هەڵیدەگریت دۆخەکە خراپتر دەبێت


لابردنی مو بە پێچەوانەی ئاراستەی مو

وادەکات موەکە لە ژێر پێست بمێنیتەوە، پێویستە بە ئاراستەی گەشەی موەکە لایببەیت.


کردنەوەی ئاوی دەستشۆر بە پەنجەکان

لەو کاتەدا پەنجەکان بەکتریایەکی زۆریان لە خۆ گرتوە، بەمەش وادەکات بەکتریاکان لەسەر دەستشۆرەکە بمێننەوە، بۆیە بە مەچەکت بیکەرەوە، بە پەنجەکانت بیگرەوە.

شەحنکردنەوەی مۆبایل بێئەوەی شوێنەکەی خاوێن بکەیتەوە
وادەکات مۆبایلەکەت درەنگ شەحن ببێتەوە، بۆیە سەرەتا خاوێنی بکەرەوە.

پاکنەکردنەوەی پەردە بە گسکی کارەبایی
ئاساییە پەردەکان بە گسکی کارەبایی پاک بکەیتەوە، یارمەتی لابردنی بەکتریا و تۆزەکەی دەدات.

کردنەوەی بەرگی چپس لە سەرەوە
ئەمە کارێکی هەڵەیە، پێویستە لە خوارەوە بکەیتەوە یان هەڵیبپچڕیت، چونکە زۆرینەی تامەکەی لە خوارەوەیە.


بەکارهێنانی سابونی دژە بەکتریا هەمو رۆژێک 

ئەمە بە تەواوی کارێکی هەڵەیە ئەگەر هەمیشە بەکاربێت، پێویستە تەنیا لە کاتی پێویست بەکاربێت، بۆئەوەی بەکتریا سودبەخشەکانی سەرپێست لانەبات.

 

سەرچاوە: brightside
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved