8/8/2020 03:46 PM

ترەمپ: ڤاکسینی کۆرۆنا تا کۆتایی ئەمساڵ دێتە بەر دەست

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئێستادا سێ ڤاکسینی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی تاقیکردنەوەکان، دەشڵێت، "چارەسەر بە پلازما رۆڵی گەورەی هەبوە لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، زیادبونی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بەهۆی زیاترکردنی پشکنیینەکان و وڵات و خێرابونی راگەیاندنی ئەنجامەکانیەتی، ژمارەی ئەو توشبوانەی کە نیشانەکانی پەتاکەیان لەسەر دەردەکەوێت لە وڵاتەکەدا کەمبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا سێ ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لەوڵاتەکەدا گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی، پێش هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکانی ئەمساڵ ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بەردەستدەبێت.
ترەمپ باسی لەوەشکرد، "ئەمریکییەکان کارێکی زۆر باش دەکەن لە پەرەپێدانی ڤاکسین و چارەسەری کۆرۆنا، چارەسەر بە پلازماش رۆڵی گەورەی هەبوە لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە".
لەلایەکی دیکەوە ئەنتۆنیۆ فاوچی، سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان رایگەیاند، "گەشبینم بەو ڤاکسینانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە پەرەپێدەدرێت، بەپێی دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکان ئەو ڤاکسینانە زیاتر لە پلازما دەتوانێت بەرگری لە دژی ڤایرۆسەکە لە جەستەی مرۆڤدا دروسبکات".

 

سەرچاوە: cnbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved