8/8/2020 03:50 PM

چارەنووسی ئەستێرە و راهێنەرەکەی یۆڤانتۆس

دوای چونەدەرەوەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەندریا ئانێلی سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بای لە چارەنوسی ساری راهێنەر و كریتیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی دەكات لەگەڵ یانەكەیان.
ئانێلی لە بارەی سارییەوە دەڵێت "ماریسیۆ ساری شایستەی رێزە بۆ ئەو خزمەتەی لە بواری راهێنەرایەتی پێشكەشی كردوە، ئەو توانی نازناوی خولی یانەكانی ئەم وەرزەی ئیتاڵیا بۆ یانەی یۆڤانتۆس بەدەستبهێنێت".
سەرۆك وتیشی " ئەوەی شەوی ڕابردو ڕویدا ئێمەی بێهیواكرد، لەگەڵ ئەوەی لە پاڵەوانێتیەكە دەركراین، بەڵام بە ئاستێكی باش دەركەوتین، ئێمە خاوەنی باشترین هێرشبەرین لە مێژوی ئەو پاڵەوانێتیەدا، كریسیانۆ لە یارییەكەدا بە ئاستێكی بەرز دەركەوت و توانی دو گۆڵ تۆماربكات".
لە بارەی داهاتوی كریسیانۆ لەگەڵ یانەكەی ئانێلی وتی "من متمانەی تەواوم بەوە هەیە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یانەكەمان دەمێنێتەوە، ئەوەی لە رۆژنامە فەرەنسیەكانەوە لە بارەی رۆناڵدۆوە باسكرا، تەنها تەڵەیەك بو، چونكە ئێمە روبەروی یانەیەكی فەرەنسی دەبوینەوە".
دوای ئەوەی یانەی یۆڤانتۆس لە قۆناغی دوەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ماڵئاوای كرد، دەنگۆی ئەوە لە نێو رۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاوبۆتەوە كە بەرپرسانی یانەی بیانكۆنێری ساری لە پۆستەكەی دور دەخەنەوە و زیدان و پۆچیتینۆ و سیمیۆنی ئینزاگی بۆ شوێنگرتنەوەی ئەو راهێنەرە پاڵێوراوی سەرەكین.

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved