سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله ناكۆتاكان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانیان ئاگاداركردۆته‌وه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 9ی ئابی 2020 تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆله ناكۆتاكانی 4ی بنه‌ڕه‌تی و 11ی ئاماده‌یی و خوێندنی پیشه‌یی و ئیسلامی بۆ ساڵی خوێندنی 2019 - 2020 له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت و تا ڕۆژی 18ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وامده‌بێت، جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه تاقیكردنه‌وه‌كان دواناخرێت و له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت. هاوكات وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه، ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كان به په‌یڕه‌وكردنی ڕێكاره‌كانی ته‌ندروستی ئه‌نجامبدرێن و ده‌سه‌ڵاتیش ده‌درێته به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به ڕه‌چاوكردنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی پارێزگا‌و ئیداره‌كان بۆ ده‌ستپێكردن و كۆتاییهێنان به تاقیكردنه‌وه‌كان، هه‌رخوێندكارێكیش ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ده‌توانێت دوای خستنه‌ڕووی به‌ڵگه‌ی پزیشكی به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كاندا نه‌كات و كاتێكی تری بۆ دیاریبكرێت. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure