9/8/2020 03:53 PM

زانیاری پێش هاوسەرگیری

هەندێک لەو کەسانەی کە ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن زانیاری تەواویان نییە لەسەر شێوازی ژیان لەدوای هاوسەرگیری و  بە تەواوی خۆیان بۆ ئەو گۆڕانکارییە ئامادە نەکردوە، ئەمەش زۆر کات کێشەی بۆ دروستکردون، چەند زانیارییەک هەیە پێویستە بیزانیت پێش ئەوەی هاوسەرگیری بکەیت.

*خۆشەویستەکەت خەونەکانت بۆ بەدی ناهێنێت، خۆت دەبێت هەوڵبدەیت بۆ بەدیهێنانی خەونەکانت.
*ژیانی هاوسەرگیری هاوشێوەی فیلمەکان بێکێشە نییە، هەندێکجار گرفت و دەمەقاڵێش رودەدات و ئاساییە.
*هەمیشە هەست بە خۆشەویستی ناکەیت هاوشێوەی سەرەتا.
*بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ خێزانی هاوسەرەکەت کلیلی ژیانێکی سەرکەوتوە.
*ژیانی هاوسەرگیری خۆبەندکردن و وازهێنان نییە لە خەونەکانی رابردو، بەڵکو زیاتر هەوڵدانە بۆ گەیشتن پێیان.
*لەپەیوەندی هاوسەرگیری ناچارنیت تەواوی ئەو داواکارییانە جێبەجێبکەیت کە هاوسەرەکەت پێتدەڵێت، بەڵکو پێویستە بە لێکتێگەیشتن خواستەکانی یەکتر جێبەجێ بکەن.
*متمانە گرنگترین خاڵە لە پەیوەندی هاوسەرگیری

 

سەرچاوە: today

خاک _ پشکۆ کامەران




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved