ژانەسەر یان سەرئێشە یەکێک لە جۆرەکانی ئێشە کە زۆر باوە و هەندێک جار بەدوای گیرۆدەبوون بە نەخۆشییەکی تایبەت و هەندێک جار وەک نیشانەی روودانی گرفتێکی تەندروستی دەردەکەوێت. هەڵامەت و بێخەوی لەوانەیە سەرەکیترین هۆکاری سەرئێشە بن بەڵام جۆرەکانی ئەم کێشە تەندروستییە زۆرن و لە درێژەدا ئاماژە بە بەشێکیان دەکەین.
سەرئێشەی نیوەیی (شەقیقە) ئەم سەرئێشەیە لایەکی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا توشی گێژبون و دڵ تێکەڵهاتن و رشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر روناکی و دەنگەکان. سەرئێشەی هێشویی بەهەمانشێوە توشی بەشێکی سەر دەبێت، زیاتر لە دەوری چاودایە، لەهەمانکاتدا لوت دەگیرێت و هەڵئاوسان رودەدات، فرمێسکیش بەچاوتدا دێتەخوارێ. سەرئێشەی ھەوکردنی گیرفانەکانی لوت بەشی پێشەوەی سەر و دەموچاوت توشی ئازاردەبێت، بەهۆی هەوکردنی گیرفانەکانی لوتەوە.
سەرئێشەی کافیین ئەگەر راھاتویت لەسەر خواردنەوە کافاینەکان وەک چا و قاوە، لەکاتێکی تایبەتدا لەڕۆژدا، ئەگەر لەهەمانکاتدا نەیخۆیتەوە رۆژانە، لەشت داوای کافاین دەکات و توشی سەرئێشە دەبیت. سەرئێشە بەهۆی ئازاری ددانەوە هەندێک کات بونی ئازار لە ددانەکانتدا، بەهۆی هەوکردنی پوک یان کلۆربونەوە، جۆرێک لە سترێسی بۆ دروستدەبێت و دواجار دەبێتەهۆی سەرئێشە. سەرئێشەی هەڵگەڕاو بەکارهێنانی دەرمان، یان دژە هەڵئاوسانەکان لە لوتدا، دەبێتە هۆی لوتگیران، دواجاریش کاریگەری لەسەر سەرت دەبێت و توشی ئازار دەکات. سەرئێشەی سترێس (قەلەقی) یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی سەرئێشە، کە بەهۆی سترێس و باری دەرونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەکە توشی هەردولای سەر و ناوچەوان و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت. سەرئێشەی هۆڕمۆن زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان لە سوڕی مانگانەدا یان بەکارهێنانی حەبی مەنع، یاخود کاتی دوگیانی.
سەرچاوە: healthline
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure