وه‌زاره‌تی رۆشنبیری باسی له‌و میكانیزمانه كرد بۆ گێڕانه‌وه‌ی شوێنه‌واره براوه‌كانی عیراق، كه له ئێستادا له‌لای كۆمپانیای هوبی لوبی و مۆزه‌خانه‌ی كتێبی پیرۆز له شاری واشنتۆن گلدراونه‌ته‌وه، كه ژماره‌یان 3817 پارچه‌ی شوێنه‌واره، بۆ سه‌رده‌مه جیاجیاكانی شارستانی دۆڵی رافیده‌ین ده‌گه‌ڕێته‌وه. وه‌زاره‌تی رۆشنبیری له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایده‌كات، حه‌سه‌ن نازم وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزارو شوێنه‌وار له‌گه‌ڵ موحسین سه‌دخان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گێڕانه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه، باسیان له میكانیزمه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی شوێنه‌واره براوه‌كانی عیراق كردووه كه له‌لای كۆمپانیای هوبی لۆبی و مۆزه‌خانه‌ی كتێبی پیرۆز له شاری واشنتۆن له ئه‌مریكا گلدراونه‌ته‌وه، ژماره‌یان 3817 پارچه‌ی شوێنه‌واره، بۆ سه‌رده‌مه‌كانی شارستانی دۆڵی رافیده‌ین ده‌گه‌ڕێته‌وه. وه‌زیری رۆشنبیری راشگه‌یاند: به خێرایی كار بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره براوانه ده‌كه‌ن به‌گوێره‌ی میكانیزمێك گره‌نتی گێڕانه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی بۆ عیراق بكات، ئه‌وه‌ش به‌پێی یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولا كه مافی عیراقی تێدا پارێزراو بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی سامانی رۆشنبیری وڵاته‌كه‌ی. هاوكات، نازم راشیگه‌یاند: هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن به خێرایی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ش بگه‌ڕێننه‌وه كه له‌لای زانكۆی كۆرنیلی ئه‌مریكییه و 5831 پارچه‌ی شوێنه‌واره، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌شی گێڕانه‌وه له ده‌سته‌ی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور، كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا، پێداویستییه‌كانی گێڕانه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان ته‌واو ده‌كرێت. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure