9/8/2020 10:28 PM

هاوردەكردنی پەتاتە قەدەغەكرا

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی نووسراوێك كە سەرۆكی دیوانی وەزارەت ئیمزای كردووە، هاوردەكردنی پەتاتە بۆ هەرێم لەپێناو ساغكردنەوەی بەرهەمی جوتیارانی ناوخۆ قەدەغەكراوە.

هەر لەوبارەیەوە بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان و لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد.

روونیشكردووەتەوە: لەماوەی رابردوو زانیاریمان دەستكەوت كە لە چەند دەروازەیەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكەن، ئەمەش كاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت، بۆیە نووسرامان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ بكەن و رێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەكراو. 

لە نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمشدا هاتووە: بە مەبەستی ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتەی جوتیارانی هەرێم لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ كاری پێویست ئەنجامبدەن بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی پەتاتە لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان.

خاك - راگەیەنراو





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved