9/8/2020 10:31 PM

نیمچە قەدەغەی هاتوچۆ درێژكرایەوە

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدڕاڵ قەدەغەی نیمچە هاتوچۆ تا 15ی مانگ درێژكرایەوە، دەوامی رەسمیش لە سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەت بەڕێژەی 25% بەردەوامدەبێت.

بەگوێرەی فەرمانێكی ئەمیندارێتی گشتی، بڕیاردراوە قەدەغەی نیمچە هاتوچۆ تا 15ی ئەم مانگە درێژبكرێتەوە، جگە لە رۆژانی پێنجشەممەو هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتییە.

بڕیاریشدراوە كە دەوامی سەرجەم فەرمانگەكانی حكومەت بەڕێژەی 25% بەردەوامبێت، دەسەڵات بە وەزارەتەكان دراوە بەپێی پێویستی شوێنەكە دەوام بە كارمەندەكانیان بكەن.

فەرمانەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لەدوای 15ی مانگەوە چاو بە بڕیاری قەدەغەی نیمچە هاتوچۆدا دەخشێنرێتەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved