9/8/2020 10:46 PM

له هەولێر دەست بەسەر دوو تۆن جگەری ماوەبەسەرچوودا گیرا

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر (ھۆبەی بازگەکان) لە بازگەی سماقولی توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی (292) کارتۆن جگەری مريشکی ئێرانی قەدەغەکراو لەناو بارھەڵگرێک كه خاوەنەکەی ھەولیداوە بەشێوەی شاراوە لە بازگەی ئاسایشی (دێگەلە) دەربازی بکات بۆ ناو شاری ھەولێر، لەلایەن لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕ لە قایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر پشکنین بۆ جگەرەکە کرا، دەرکەوت ئەوجۆرە جگەرە ڕێگەپێدراو نیە، ھاوردەکرنی جگەری مریشک بەپێی بڕیاری  وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان قەدەغەکراوە. 
‏‎بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراو خاوەنەکەش دەستگیرکرا، کاردانەوەی ياسايی بەرامبەر دەکرێت سەرجەم جگەرەکەش لەناوبرا.

خاك - ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved