10/8/2020 04:07 PM

بۆ تەندروستیی چاو بەسوودن

چاو یەكێكە لە ئەندامە سەرسوڕهێنەرەکانی جەستەی مرۆڤ و لە چەندان بەشی بچوك پێكدێت، كە هەریەكەیان ئەركی تایبەت بەخۆی هەیە و هەموان پێکەوە كاردەكەن، تا پرۆسەی بینین دروست بكەن و دیمەنەكان بۆ مێشكی مرۆڤ بگوازنەوە. خۆراک رۆلی سەرەکی هەیە لە پاراستنی چاو لە نەخۆشی و مانەوەی بە تەندروستی.هەر بۆیە دەبێ زۆر بە هەستیارییەوە سیستمی خۆراک کۆنتڕۆڵ بکەن بۆ ئەوەی ئەم ئەندامە گرنگە نەکەوێتە مەترسییەوە. لەدرێژەدا بەشێک لەو خۆراکانەی چاو بەهێز دەکەن دەخەینە روو.

گێزەر
گێزەر ماددەی بێتا کارۆتینی تێدایە، کە جۆرێکە لە ڤیتامین A، یارمەتی تۆڕی چاو و بەشەکانی دیکەی چاو دەدات بەباشی کاربکەن.


ماسی سەلەمون

دەوڵەمەندە بە چەوری (ADH)کە بە ئۆمێگا-3 ناسراوە، ئەمجۆرە چەورییە لە ناو شەبەکەی چاودا بونی ھەیە، ماسی سەلەمونیش بڕێکی زۆر لەو چەورییەی تێدایە، کە وشکی چاوەکان بەستراونەتەوە بە کەمبونی ئەمجۆرە چەورییە.

چەرەسات
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دەرکردنی ماددە زیان بەخشەکان، کە دەبنە ھۆی تێکدانی خانەکان پێیان دەوترێت "فری رادیکاڵس"، لێکۆڵینەوەکان ئەوەش دەڵێن کە ڤیتامین E، دروستبونی ئاوی سپی کەمدەکاتەوە و ھەروەھا تێکچونی تۆڕی چاو بەھۆی تەمەنەوە دوادەخات

برۆکلی
بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C  تێدایە،  سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین B2 كە لە بەشە رەنگینەکەی تۆڕی چاودا بونی ھەیە و کە وادەکەن چاوەکان رابێن لەسەر رەنگەکانی بینین.

میوە مزرەکان
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C دەبنە ھۆی درەنگ دروستبونی ئاوی سپی چاو، لەگەڵ درەنگخستنی تێکچونی تۆڕەی چاو بەپێی تەمەن.

سپێناغ و  گەڵا سەوزەکان
دەوڵەمەندە بە لیوتین و ماددەی دژەئۆکسانی زاکسانین، لێکۆڵینەوەکان ئەوە نیشاندەدەن کە توشبون بە ئاوی سپی چاو و تێکچونی تۆڕەی چاو بەپێی تەمەن دوادەخەن.

ئەڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە ماددەی لیوتین، کە ماددەیەکی زۆرباشی دژەئۆکسانە، یارمەتی بەرنگاربونەوەی تەنە بێگانەکان دەدات لە جەستە، هۆکارە بۆئەوەى ئەو نەخۆشییانەی لە چاودا بەھۆی تەمەنەوە رودەدەن درەنگتر دەستپێبکەن.

پاقلەمەنییەکان
دەوڵەمەندن بە ماددەی زینک، هۆکارە بۆئەوەی ڤیتامین A لە جگەرەوە بگاتە تۆڕی چاو و دروستکردنی میلانین کە پارێزگاری لە چاو دەکات، رێژەیەکی باش لە زینک یارمەتی بینینی باشتر دەدات لە شەودا.

 

سەرچاوە: webmd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved