10/8/2020 04:12 PM

هێرشی هاککەرە ئێرانییەکان بۆ سەر F5

بە پێی گوتەی FBI(پۆلیسی فێدڕاڵی ئەمریکا) گرووپێک لە هاککەرە ئێرانییەکان هێرشیان کردووتە سەر کەرتی تایبەت و کەرتی گشتیی حکومەتی ئەمریکا. ئەم رێکخراوەیە لەئێستادا ناوی ئەم هاککەرانەی دیاری نەکردووە. بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی ناوی رەمز/ Userـی ئەم گرووپە «Fox Kitten» یان «Parasite»ـە. شرۆڤەکارێکی ئەمریکی کە ئێستا لە کۆمپانیای ئەمنیەتی سایبەریدا چالاکی دەکات دەڵێ ئەم جووڵەیە دەسپێکی هێرشە سایبەرییەکانی ئێرانە.
ئەم هاککەرە ئێرانییانە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان هێرش دەکەنە سەر تۆڕە گرانباییەکان. ئەوان بۆ ئەم کارە شوێنە لاوازەکان دەدۆزنەوە و بەر لەوەی ئەو کۆمپانیای کە کراونەتە ئامانج بەرگری بکەن، دەستیان بە دەزگاکانیان رادەگات. ئەم دەزگایانە لە تۆڕە حکومی و تایبەتەکاندا کەڵکیان لێ وەردەگیرێت. ئەم شرۆڤەکارە دەڵێ ئەرکی سەرەکی ئەم گرووپە ئەوەیە کە رێگە بۆ هێرشی بەشێک لە گرووپەکانی دیکە بۆ نموونە «Fox Kitten» و «Parasite» خۆش بکات.
کاتێک هاککەرەکان دەستیان بە دەزگایەک رادەگات، BackDoorـیکی لەسەر دەکەنەوە و بە ئاسانی ئەو کەرەستانەی کە دەڕۆنە ناو تۆڕەکەوە هاک دەکەن. هەندێک لە راپۆرتەکان کە لەلایەن دوو کۆمپانیای ئەمنیەتی سایبەرییەوە بڵاو بووەتەوە ئەوە دەخەنە روو کە ئەم گرووپە هاککەرانە لە هاوینی رابردووەوە توانیویانە لەم لاوازییە کەڵک وربگرن و هێرش بکەنە سەر هەندێک لە سێرڤێرەکان بۆ نموونە: Palo Alto Networks، Fortient VPN، سیستەمی FortiOS و VPNـەکانی Plese و Secure.
بەپێی ئەو هۆشداریانەی کە FBI بە کەرتی تایبەتی ئەمریکای داوە، ئەم گرووپە دیسانیش لەوانەیە کەڵک لەم لاوازیانە وەربگرێت. بەڵام FOX Kitten بەنیسبەت رابردوو پێشکەوتووتر بووە. ئەوان لە لاوازی CEV-2020-5902 کە نزیکەی دوو مانگ لەمەوبەر ناسران و کاریگەری لەسەر دەزگاکانی BIG-IP دەبێت، کەڵک وەردەگرن.
لەئێستادا ناوی ئەم گرووپە لەلایەن FBIـەوە نەدرکاوە. بەڵام ئەوان ئەم گرووپە بە بەرپرسی هێرش بۆ سەر Pluse Secure VPN دەزانن. ئەم رێکخراوەیە دەڵێ ئەم گرووپە هێرشیان نەکردووەتە سەر بەشێکی دیاریکراو. FBI داوای لە کۆمپانیاکان کردووە کە بۆ لەناوبردنی لەم هێرشانە، لاوازیی دەزگای BIG-IP چارەسەر بکەن.

 

سەرچاوە: zdnet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved