د.سۆزان كه‌مال موفتی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست و جوانكاری بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی سه‌ده‌فی و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی ڕوونكردوه‌ته‌وه. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه نه‌خۆشی سه‌ده‌فی یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی پێست كه وه‌ك په‌ڵه‌یه‌كی سوور له‌سه‌ر پێست ده‌رده‌كه‌وێت و له‌گه‌ڵیدا كاژێكی سپی یان زیوی ئه‌بینرێت، ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی هه‌وكردن و زیادبوونی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی پیسته كه له‌سه‌ر هه‌ندێك له به‌شه‌كانی له‌ش وه‌ك ئه‌ژنۆ، ئه‌نیشك یان سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت. هه‌روه‌ها ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ری توشبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه له هه‌موو ته‌مه‌نێك و له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا هه‌یه. سه‌باره‌ت به هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه، د.سۆزان ده‌ڵێت: هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشییه تائێستا نه‌زانراوه. به‌ڵام هۆی تێكچوونی پرۆسه‌ی خۆنوێكردنه‌وه‌ی خانه‌كانی پێست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تێكچوونی سیستمی به‌رگری له‌شه به‌هۆی هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان. هه‌روه‌ها چه‌ند هۆكارێكیش هه‌ن كه مه‌ترسی توشبوون زیاد ده‌كه‌ن، وه‌ك: -هه‌وكردنی پێست یان هه‌وكردنی قوڕگ -به‌ركه‌وتن به تیشكی خۆر -سترێس و دڵه‌ڕاوكێ -جگه‌ره‌كێشان -خواردنه‌وه‌ی مه‌ی -كه‌مبوونی ڤیتامینD -كه‌شوهه‌وای سارد -هه‌ندێك ده‌رمان له‌باره‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه‌شیه‌وه نووسیویه‌تی: چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌گۆڕێت. وه‌ك: -چاره‌سه‌ر به كرێمی پزیشكی -چه‌ند جۆرێك ده‌رمان -ده‌رمانی بایۆلۆجی -چاره‌سه‌ر به تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌یی خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure