به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كان، لیژنه‌كه له پێشانگای ئاریان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا گرتووه كه به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یانه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نین، به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كه به‌نیازبووه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه. له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: ئه‌و مادانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له (60) سپرای قژ، (18) پاكه‌ت ماسكی ده‌موچاو و (136) پارچه قتوی گوێ پاككردنه‌وه پێهاتوون و سه‌رجه‌میان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه. به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رده‌چێت پێویسته له‌ناوببرێن و به‌كارنه‌هێنرێن، چونكه ئه‌و پێكهاته‌ی مادده‌كه‌ی لێ دروستكراوه ده‌گۆڕێت بۆ پێكهاته‌ی زیانبه‌خش و زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. لیژنه‌كان داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بازاڕكردن و كڕینی پێداویستی، به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه بده‌ن ده‌یكڕن، له‌كاتی هه‌بوونی كاڵا‌و شمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ڕێی ژماره (07708677777) لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگاداربكه‌نه‌وه. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی له پێشانگای ئاریان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیه‌وه چاودێری وردی دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كات، له‌كاتی هه‌بوونی خوارده‌مه‌نی و كاڵا‌و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو سه‌ره‌تا خاوه‌ن شوێنه‌كه ئاگادارده‌كاته‌وه، له‌كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی خاوه‌نه‌كه‌ی سزای ماددی ده‌دات، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی له سه‌رپێچی شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه كه‌یوان خه‌لیل سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كارگه‌ی ئاوی له‌ده‌به‌نراو، رایگه‌یاند: به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌كه له گه‌ڕه‌كی كانی بای شاری سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كانی به‌ر تیشكی خۆر‌و پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا گرتووه. وتیشی: پێشتر له‌ڕێی راگه‌یاندنه‌كان و لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پێویسته ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كانی له‌به‌ر تیشكی خۆر نه‌گوازنه‌وه‌و له پله‌ی گه‌رمی به‌رزدا عه‌مباری نه‌كه‌ن، به‌ڵام خاوه‌ن شوێنه‌كان پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانه‌وه. روونیشیكرده‌وه: به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ته‌ندروستی عێراق، نابێت خواردن و خواردنه‌وه له‌به‌ر تیشكی خۆر بگوازرێته‌وه‌و هه‌روه‌ها بۆ عه‌مباركردنیشی (25) پله‌ی گه‌رمی دیاریكردووه، ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رێنماییانه كاربكرێت زیان به خواردن و خواردنه‌وه‌كان ده‌گات، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات. راشیگه‌یاند: لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌ت به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئابوری و شاره‌وانی سلێمانی، چاودێری دوكان و بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان ده‌كه‌ن له‌كاتی هه‌بونی ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كانی له‌به‌ر تیشكی خۆر‌و پله‌ی گه‌رمی به‌رز، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. سه‌باره‌ت به ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كانیش وتی: قائیمقامیه‌تی سلێمانی نووسراوی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی كردووه سزای ئه‌و شۆفێرانه بدات كه ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییه‌كان له‌به‌ر تیشكی خۆر ده‌گوازنه‌وه‌و دایانناپۆشن و كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و ئاوی له‌ده‌به‌نراو و شله‌مه‌نی و خواردنه‌وه گازییانه‌ی له‌و گه‌ڕه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure