زۆرجار هاووڵاتیان له‌كاتى توشبوون و ته‌نانه‌ت گومانى بوونى كۆرۆنا، ده‌رمانى جۆراوجۆر به‌كاردێنن، به‌ڵام ئایا ئه‌مكاره دروسته؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ى خواره‌وه بخوێنه‌ره‌وه كه به پشتبه‌ستن به رێنماییه‌كانى (رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى) ئاماده‌كراوه. 1. كۆرۆنا نه‌خۆشیيه‌كى ڤایرۆسیيه، ڤایرۆسیش سروشته‌كه‌ى وه‌هایه كه به ده‌رمان له‌ناوناچێت. بۆیه با كه‌س به ناوى له‌ناوبردنى ڤایرۆسه‌كه‌وه ده‌رمانت به‌سه‌ردا ساغنه‌كاته‌وه! 2. ده‌رمان به‌گشتى نابێت له‌خۆوه به‌كاربهێنرێت، به‌ڵكو ده‌بێت پزیشك بۆتى دیاریبكات، ئه‌ویش ته‌نها پزیشكی پسپۆڕ. 3. هیچ ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌رى خودی ڤایرۆسی كۆرۆنا نیه، به‌ڵام هه‌ندێكجار ڤایرۆسه‌كه ده‌بێته هۆی هه‌وكردنى "ألتهابات" به‌كتیری، ئه‌وكات پزیشكی پسپۆڕ ده‌رمانت بۆ ده‌نوسێت بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و هه‌وكردنه نه‌ك چاره‌سه‌رو له‌ناوبردنى ڤایرۆسى كۆرۆناكه. 4. هه‌ندێك ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌ری نیشانه‌كانى كۆرۆنا، له‌وانه: پاراسیتامۆڵ، ئه‌مه‌ش به چاره‌سه‌رێكى بێ‌زیان داده‌نرێت و بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازار‌و داگرتنى تا به‌كاردێت. 5. هه‌ندێك جۆری ڤیتامین و ماده‌ى كانزایی كه له‌شێوه‌ى حه‌بن به‌كارده‌هێنرێن، وه‌كو: "ڤیتامین سی، ڤیتامین دی، زینك و ...هتد"، ئه‌مانه‌ش به‌گوێره‌ى ئه‌و رێژه‌یه‌ى پزیشك بۆت دیاریده‌كات، به‌كارهێنانى زیانى نیه‌و له‌زۆر باریشدا سوودمه‌نده. 6. ئه‌وه‌ش بزانه كه زۆرینه‌ى توشبووان راده‌ى نه‌خۆشيیه‌كه له‌لایان توند نیه، هه‌ربۆیه به تەنھا بە گرتنه‌به‌رى رێنماییه‌كان و به بێ هیچ ده‌رمان و چاره‌سه‌رێك تێیده‌په‌ڕێنن. خاك - تەندروستی گەرمیان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure