12/8/2020 03:16 PM

تایبەتمەندییەکانی کەسانی سینگڵ

پێکهێنانی پەیوەندیی خۆشەویستی و هەروەها هاوسەرگیری یەکێک لە ئاکارە سروشتییەکانی مرۆڤە و ئەگەرچی لە هەر سەردەمێکدا جۆر و شێوازی ئەم پەیوەندیانە جیاوازی تایبەت بە خۆی هەیە، بەڵام هەمیشە وەکوو کردەیەکی پۆزتیڤ و گونجاو لەلایەن کۆمەڵگاوە قەبووڵ کراوە. بەڵام جیهانی مۆدێرن لەئێستادا لایف ستایلێکی نوێی خولقاندووە کە لەودا مرۆڤ بە بێ ئەوەی پێویستی بەم پەیوەندیانە هەبێت درێژە بە ژیان دەدات و وەک دیارە چێژیشی لێ وەردەگرێت. ئەو کەسانەی تەنیا مانەوە یان سینگڵی هەڵدەبژێرن خاوەنی کۆمەڵێک تایەتمەندین کە جێی سەرنجن. لەدرێژەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین.


*کەمتر هەستی نەرێنییان هەیە و زیاتر ئەرێنین، بەتایبەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
*لە هەمو شوێنێکدا هەلی ئەوە بۆخۆیان دەرەخسێنن چێژ لە ژیانیان ببینن، زیاتر کاتەکانیان بە گەشتکردن بەسەردەبەن.
*بڕوایان بەوە هەیە تاکە کەس بتوانێت دڵخۆشیان بکات خۆیانن، زیاتر متمانەیان بەخۆیان هەیە.
*لە کارەکانیان سەرکەوتوترن، چونکە دەتوانن زیاتر سەرنجیان لەسەریبێت.
*گرنگی بە کێشەکانی ژیانی هاوسەرگیری نادەن.
*کەسانێکی تەندروستن و بایەخ بە لەشولار و سیستمی خۆراکییان دەدەن.
*بازنەی هاوڕێیەتییان فراوانترە، پەیوەندییان لەگەڵ خوشک و براکانیان بەهێزترە.
*دەزانن لەوەی چییان دەوێت و ناترسن لەوەی پێینەگەن.
*باوەڕیان بەخۆیان هەیە، چاوەڕێی ئەوە نین کەسێک بێتە ژیانیانەوە.
*کەسانێکی زۆر گەشبینترن بە بەراورد بە کەسانی دیکە.

 

سەرچاوە: psychologytoday

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved