12/8/2020 03:19 PM

لەنەکاو زیادبوونی کێش و هۆکارەکانی

زۆرکات بەهۆی ناڕێکی سیستمی خۆراکی، دوگیانی، کەمی جوڵە و چەند خویەکی رۆژانە جەستە قەڵەو دەبێت، ئەمەش تاڕادەیەک جێیمەترسی نییە، چونکە بەدەستبەرداربون لەو چەند خوە جەستەت دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی جارانی لە هەندێک حاڵەتدا کاتێک لەناکاو کێشی جەستە زیاد دەکات، واتای ئەوەیە گرفتێک لە جەستەدا هەیە و پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ دڵنیابونەوە، دەکرێت ئاماژەبێت بۆ چەند نەخۆشییەک.

*گرفت لە غوددەکان
*وردەکیسی هێلکەدان
*کۆبونەوەی ئاو لە جەستە بەهۆی هەبونی کێشە لە دڵ و گورچیلە
*فشاری دەرونی و خەمۆکی
*بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی پزیشکی
*نەخۆشی کوشینگ، کە نەخۆشییەکی دەگمەنە بەهۆی ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکانەوە رودەدات

 

سەرچاوە: health

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved