12/8/2020 03:25 PM

ڤایرۆسە نوێیەکەی کازاخستان

حکومەتی چین لە راپۆرتێکدا باسی سەرهەڵدانی پەتایەکی نوێ دەکات لە کازاخستان کە هۆکارەکەی ڤایرۆسێکی مەترسیدارتر لە کۆرۆنایە. ئەم ڤایرۆسە نوێیە کە چەند مانگێکە لەم وڵاتەدا پەرەی سەندوە لە ماوەی شەو و رۆژی رابردوودا 152 کەسی تووش کردووە و 12 کەسیشی کوشتووە. لەم پەیوەندییەدا باڵوێزخانەی چین لە کازاخستان بە هاووڵاتیانی خۆی کە لەم وڵاتە دەژین راگەیاندووە کە ئەم پەتا نوێێه تا ئێستا زیاتر لە 3000 هەزار کەسی لەناو بردووە.
لە بەیاننامەکەی باڵوێزخانەی چیندا باس لەوە کراوە کە وەزارەتی تەندروستیی کازاخستان و رێکخراوە پزیشکییەکانی ئەم وڵاتە خەریکی توێژینەوەیەکی بەربڵاون سەبارەت بەم ڤایرۆسە و تا ئێستا نەیانتوانیوە زانیارییەکی ئەوتۆ دەستەبەر بکەن، هەرچەند بە گوێرەی هەندێک لایەن ئەم ڤایرۆسە لەگەڵ کۆرۆنا هەر یەک شتن.
بەپێی گوتەی بەرپرسانی چینی حاڵەتە نوێیەکانی تووشبوون بەم پەتا نەناسراوە لە ناوەڕاستی بەهاری ئەمساڵەوە لە سەرانسەری کازاخستان پەرەی سەندووە و لە هەندێک لە ناوچەکان هەموو رۆژێک بە سەدان کەس لەگەڵ ئەم نەخۆشییە رووبەڕوو دەبنەوە.
بەگوتەی بەرپرسانی باڵوێزخانەی چین لە کازاخستان ئەم پەتایە بەتایبەت لە ناوچەکانی Aktobe، Atyrau، Shymkent چڕ بووەتەوە. بەپێی دوایین هەواڵەکان ئەم نەخۆشییە ئەمساڵ زیاتر لە 330 کەسی رووبەڕووی مەرگ کردووەتەوە کە هەندێکیان هاووڵاتیی چین بوون. ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە بەپێی راگەیاندنەکانی باڵوێزخانەی چین، ئەم ڤایرۆسە نوێیەی کازاخستان زۆر لە کۆڤید-19مەرگ‌هێنەرترە.

 

سەرچاوە: DW

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved