13/8/2020 01:44 PM

پەروەردەی بنەماڵەیی خراپ و نیشانەکانی

شێوازی پەروەردەکردن کارییگەری هەیە لەسەر داهاتوی منداڵەکان, زۆرکات دایکان و باوکان رێگری دەکەن لەوەی منداڵەکانیان هەستەکانیان دەربخەن, لۆمەیان دەکەن و پشتگوێیان دەخەن, ئەمەش وادەکات لە گەورەبونیدا متمانەی بەخۆی نەمێنێت و بەردەوام لۆمەی خۆی بکات. لەم بابەتەدا چەند ئاماژەیەک دەخرێتە روو کە دەریدەخات لە خێزانێکی خراپ و زیانبەخش گەورەبویت و بە دۆزینەوەی هۆکارەکەی دەتوانیت چارەسەرەکەی بدۆزیتەوە.


*هەمیشە دەترسیت لەوەی لەلایەنی کەسانی دیکەوە بەکاربهێندرێیت.
*گرفتت هەیە لە دروستکردنی پەیوەندی و متمانەکردن بە خەڵکی.
*شکستەکانت قبوڵ ناکەیت ، بە بچوکترین هه‌ڵە زۆر توڕە دەبیت.
*متمانەت بە خۆت و جوانی خۆت نییە ، لە منداڵیەوە کەسایەتیت شکێنراوەتەوە
*بەردەوام لۆمەی خۆت دەکەیت، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە لە منداڵی بەردەوام لۆمەتکراوە و هەست دەکەیت لە کەسانی چواردەورت خراپترین.
*هەست بە گرنگی خۆت ناکەیت ، هەربۆیە هەستەکانی خۆت لە کۆتایی هەمو شتێکەوە دادەنێیت.
*هەست دەکەیت کەسێکی لاواز و بێهێزیت، وابیردەکەیتەوە هیچ کەسێک یارمەتیت نادا
*زۆرینەی کاتەکان هەست بە نیگەرانی دەکەیت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved