13/8/2020 01:48 PM

خواردنەوی رۆژانەی چا و تەندروستی

ئاشکرایە چا یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی خواردنەوە بەتایبەتی لە وڵاتانی ئاسیا، سودی تەندروستی هەیە و لە هەمان کاتدا کاریگەری لاوەکیشی لەسەر تەواوی تەندروستی جەستە هەیە، ماڵپەری "ئیتیکس" ئەو گۆڕانکارییانەی بڵاوکردوەتەوە کە بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر رۆژانە چا بخۆیتەوە.

سودەکانی چییە؟
*میتابۆلیزم چالاک دەبێت، کاریگەری راستەخۆی هەیە لەسەر کۆنترۆڵکردنی  گلوکۆز، مەترسی شەکرە کەمدەکاتەوە.
*هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، بەتایبەتی لە خرۆکە سورەکانی خوێندا.
*زیاتر پێویستت دەبێت بەوەی توالێت بەکاربهێنیت، چونکە هەمو جۆرەکانی چا دەرمانی "دایورێدیک"ی تێدایە، هۆکارە بۆئەوەی جەستە ئاو و خوێی زیادە لەرێگەی میزەوە فڕێبداتە دەرەوە.
*چا بەتایبەتی چای سەوز یارمەتیت دەدات کۆنتڕۆڵی کێشی جەستەت بکەیت، یارمەتی توانەوەی چەوری دەدات لە ناوچەی کەمەر و گەدە.

کاریگەرییە لاوەکیەکانی چییە؟
چا سودی هەیە، بەڵام ئەگەر ڕێژەیەکی زۆری لێبخورێتەوە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، چونکە رێژەیەکی زۆر لە کافایینی تێدایە، دەبێتە هۆی وشکبونەوەی جەستە، کاریگەری لەسەر سیستمی خەو دروستدەکات، باشترە رۆژانە یەک یان دو کوپ بخورێتەوە، لەبری چا بایەخ بە خواردنەوەی ئاو بدرێت.

 

سەرچاوە: eatthis

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved