دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان داوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆو دەستپێكردنەوەی جوڵەی گەشتیاری دەكات لە هەرێمی كوردستان. نادر رۆستایی وتەبێژی دەشتەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌زۆر لاوه سوودو زیانی پێگه‌یاندووین، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێك كه‌س و بازرگان زۆر به‌سوود بووه، چونكه بابه‌ته‌كانیان به هۆی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆڕۆنا زیاتر فرۆشتی كه‌وتوەته‌سه‌رو بازاڕیان گه‌رمتر بووه، به‌ڵام كه‌رتی گه‌شتیاری به‌گشتی زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، به‌تایبه‌ت كه‌رتی تایبه‌تی گه‌شتیاری، و‌اته خاوه‌ن میوانخانه و چێشتخانه و كۆمپانیا‌و سه‌رجه‌م بنكه‌كانی گه‌شتیاری، له‌ناو ئه‌مانه‌شدا خاوه‌ن میوانخانه‌و كۆمپانیاكان ره‌نگه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتبێت، به‌وپێیه‌ی كه هیچ رێگا‌و ده‌روازه‌یه‌ك نییه گه‌شتیار لێیه‌وه بێته ناو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش بووەته هۆی به‌تاڵبوون و بێكاربوونی ئۆتێله‌كان و بنكه‌كانی تری گه‌شتیاری. ئاماژەی بەوەشداوە: له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆڕۆنا بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان و توشبوونی به‌رده‌وام، به‌ڵام خه‌ریكه ژیان له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كۆڕۆنا ئاسایی ده‌بێته‌وه، گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، زۆرێك له وڵاتان ده‌روازه‌و سنوره‌كانیان به‌رووی گه‌شتیاران كردوەته‌وه و خۆیان له‌گه‌ڵ ژیانی سه‌رده‌می كۆڕۆنا ده‌گونجێنن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی به‌رده‌وام باشتر‌و توندتر ده‌كرێن. ئەوەشی خستووەتەڕوو: له 6 مانگی رابردوو زیانی زۆر به خاوه‌ن بنكه‌كانی گه‌شتیاری كه‌وتووه، تائێستاش به‌رده‌وام زیانیان پێده‌كه‌وێت، به‌شێك له شوێن و بنكه‌كان مایه‌پوچبوونی خۆیان راگه‌یاندووه‌و هه‌ره‌سیان هێناوه، رۆژ دوای رۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت، و‌اته شوێنی گه‌شتیاری به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌ڕۆن. پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌گه‌ر هاتوچۆی گه‌شتیاری نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم ئاسايی بكرێته‌وه چ له بارودۆخی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێت؟ ئێستا بارودۆخی هه‌ولێرو سلێمانی چ جیاوازیيه‌كی هه‌یه؟ یان بارودۆخی هه‌ندێك شاری عێراق و هه‌رێم چ جیاوازیه‌كی هه‌یه؟ كۆڕۆنا له سه‌رجه‌م جیهان بڵاوبووەته‌وه، له سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق بڵاوبوەته‌وه، چاره‌سه‌ر له‌وه‌دا نییه رێگری له بازرگانی و هاتوچۆو جوڵه‌ی گه‌شتیاری بكرێت، چاره‌سه‌ر له‌وه‌دایه رێوشوێنی خۆپارێزی و پابه‌ندبوون زیاتر بكرێن. جەختیشكراوەتەوە: ئه‌گه‌ر هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هاتوچۆو جوڵه‌ی گه‌شتیاری ئاسایی نه‌كرێته‌وه، ئه‌وه هه‌موومان به چاوی خۆمان دارمانی كه‌رتی گه‌شتیاری ده‌بینین، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی تر گرانتر ده‌كات و كێشه‌ی لابه‌لای زیاتر بۆ حكومه‌تی هه‌رێم دروستده‌بێت، دوا پرسیار ئەوەیە، سەرەڕای هەڕەشە بەردەوامەکانی کۆڕۆنا لەسەر جیهان، چۆن جوڵەی گەشتیاری لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئاسايی بوەتەوە؟!. خاك - راگەیەنراو
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure