هەر وەرزێک کۆمەڵێک گرفتی تایبەت بە خۆی هەیە و کێشەی تەندروستی دروستدەکەن کە بە نەخۆشییە وەرزیەکان ناسراون، کاریگەری لەسەر تەندروستی جەستە دروستدەکەن و هۆکارە بۆ سوتانی پێست، سکچون و ژەهراویبون بەهۆی خۆراکەوە، هەندێک کاتیش بەهۆی ئارەقکردنەوەی زۆر و هەستکردن بە گەرما کەسەکە هەست بە نائاسودەیی دەکات، بە چەند رێنماییەک دەتوانیت روبەڕوی گەرمای هاوین ببیتەوە. *دوربکەوەرەوە لە بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر، لە هەر کات و شوێنێک بویت سێبەرێک بدۆزەرەوە. *هەمیشە خۆت فێنک بکەرەوە، زو زو خۆت بشۆ، قاچەکانت فێنک بکەرەوە. *رۆژانە 2 لیتر ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت بە شێداری بمێنێتەوە. *دوربکەوە لە خواردنەوە گەرمەکان، بەتایبەتی لە رۆژدا. *وریای بەرزی پەستانی خوێنت بە، بەهاوسەنگی بیهێڵەرەوە. *کاتی وەرزشکردنت بگۆڕە بۆ بەیانیان یان ئێواران.
سەرچاوە: allshethings
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure