15/8/2020 09:38 PM

پەستا بە گۆشت و باینجان و قۆخ

كەرەستەكان:
300 گرام پەستا واتا مەعكەرۆنی
1 لیمۆ
20  گرام كەرەوز
1   بیبەری سور
2  باینجان
7 كەوچكی چێشت رۆنی زەیتون
4  قۆخ
80  گرام گەڵای سەوزی سپێناخ
250  گرام پەنیری سپی
70 گرام گۆشتی مریشك

شێوازی ئامادەكردن:
1- سەرەتا مەعكەرۆنی لەناو ئاوی گەرمدا بكوڵێنە، پاشان ئاوەكەی  بڕێژەو بە ئاوی سارد بیشۆرەوە.

2- باینجانەكان بەدرێژی قاشبكەو لەگەڵ كەمێك رۆنی زەیتوندا بۆ ماوەی 4 خولەك بیبرژێنە، هەروەها قۆخەكەش لە ناوەڕاستەوە بیكە بە دوو قاشەوەو بۆ ماوەی 2 خولەك بیبرژێنە، گۆشتی مریشكەكەش ببرژێنە.

3-  ساز دروستبكە بە ئاوی لیمۆو كەمێك توێكڵی لیمۆ لەرەندە بدەو بیبەرو كەرەوزەكەش وردبكەو لەگەڵ كەمێك رۆنی زەیتون هەمووی تێكەڵبكە.

4-  لە كۆتایدا هەموو سازەكە لەگەڵ مەعكەرۆنیەكە تێكەڵبكە، هەروەها گەڵا سەوزی سپێناخ تێكەڵبكە، دواتر باینجان و قۆخ و گۆشتەكەش تێكەڵبكە.

5-  پەنیری سپی بە پارچەی ورد لەسەر مەعكەرۆنیەكە دابەش بكەو كەمێك خوێ و بیبەری بەسەردا بكە.

خاك- وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved