16/8/2020 12:43 PM

زانیاری سەبارەت بە مناڵی دووەم

کاتێک بۆ یەکەمینجار دەبیت بە دایک یان باوک، روداوەکان پێشبینیکراو نین و گۆڕانکاری گەورە لە شێوازی ژیانتان رودەدات، کاتێک بۆ دوەمینجار خۆت ئامادە دەکەیت بۆئەوەی منداڵێکی دیکە بهێنیتە دنیاوە پێویستە چەند زانیارییەک بزانیت بۆئەوەی ئاسانتر روبەڕوی ئەو دۆخە ببیتەوە کە دێتە بەردەمت.

*ئەگەر منداڵی یەکەمت بەسروشتی بو، لەدایکبونی منداڵی دوەم ئاسانتر و خێراتر دەبێت لە یەکەم، هەربۆیە پێویست بە نیگەرانی ناکات.
*منداڵی یەکەمت پێویستی بە نازی زیاتر دەبێت بۆئەوەی هەست نەکات فەرامۆشکراوە کە کەسێکی دیکە بۆ خێزانەکەی زیادبوە.
*بۆ دایکان رەنگە جارێکی دیکە بەیانیان دۆخی تەندروستیت تێکبچێت، بەتایبەت لە مانگەکانی سەرەتای دوگیانیدا، %70ی خانمان روبەڕوی ئەو دۆخە دەبنەوە.
*مەرج نییە کەلوپەلی نوێ بکڕیت، ئاساییە هەمان کەلوپەلەکانی منداڵی یەکەم بەکاربهێنیتەوە بۆئەوەی پارەیەکی زیاترت بۆ بگەڕێتەوە.
*مەرج نییە هەمو کاتێک ناوی منداڵی دوەم لەگەڵ یەکەمدا بگونجێت، ئاساییە ناوێکی جیاواز هەڵبژێریت.
*باشترە زوتر بە منداڵی یەکەمت بڵێیت کە منداڵێکی دیکە دێتە خێزانەکەتانەوە.
*پێویستە پێش هاتنەدنیای منداڵەکە پارە کۆبکەنەوە، چونکە خەرجییەکان بە هاتنە دنیای منداڵی دوەم زیاتردەبن.
*ئاساییە ژوری منداڵەکانت یەک بێت، بەڵام تا منداڵی دوەمت دەبێت بە 2 بۆ 3 ساڵ زو زو ئاگاداریبە.
*هیچ جیاوازیەک لە نێوان منداڵەکانت مەکە بۆئەوەی ئیرەیی و رق لە نێوانیان دروستنەبێت.
*ئەرک و بەرپرسیاریەتیتان زیاتر دەبێت بەهاتنە دنیای منداڵی دوەم، بۆیە هەوڵبدە خۆت ئامادەبکە بۆ ئەو دۆخە.

 

سەرچاوە: parenting

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved